ئەی شاهەنشاهی ڕوسول کاشفی هەمم و کەڕوبی
پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلی جامی
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
2 خولەک
1053 بینین
ئەی شاهەنشاهی ڕوسول! کاشفی هەمم و کەڕوبی
مەرهەمی سینەیی زامدار و دڵی موزتەرێبی
واسێتەی حەللی هەموو موشکێل و ڕەنج و تەعەبی
مرحبا سیدئ مکی مدنی العربی
دل و جان باد، فیدایت چە عجب خۆش لەقەبی
عاشقی ڕووتە دڵی شیفتەیی، ناڵانم
بۆیە هەڵنایە، تەواو، دیدەیی پڕ گریانم
سەیری چۆن گەییە سەما ئاهی دڵی بوریانم
من بیدل بجمال تو عجب حیرانم
ئەللە، ئەللە، چە جەمالی ست بدین بولعەجەبی
عوزری چی بێنمەو شاها کە سەراپا خجڵم
کەوتم و توولە سەگی دەرگەهی شاهی ڕەسوولم
«تۆبە» بێ لەو خەتەر و فیکرە کە هێنامە دڵم
نیسبەتێ خود بە سەگەت دادە ئەم و بەس منفعێلم
زانکە نیسبەت بە سەگێ کۆی تۆ بەس بێ ئەدەبی
هێندە مەحبووبی لەلای حەزرەتی خەللاقی غەفوور
زەحمەتە باس و بەیاناتی بە تەقریر و ستوور
جوزوێکی / کەپەی بردووە / پێی / ئەهلی شوعوور
زات پاک تۆ کە درمولک عرب کەردە زوهوور
زان سەبەب ئامەدە «قورئان» بە زەبانێ عەرەبی
ڕەحمەتی مەحزی لەبۆ عالەمی کەونەینی تەمام
کام یا بن لە کەراماتی ئەتۆ جوملە ئەنام
شاهێدیشم، ئەمەتە ئەی شەهی فەرخوندە مەقام
نەخلێ بوستانێ «مدینە» ز تو سەر سەبز مودام
زان شدە شهرە ئافاق بە شیرین ڕوتەبی
بێ کەس و بێ دەر و داماوم و دڵ پڕ لە کەدەر
غەیری دەرگاهی ئەتۆ نیمە پەناهێکی دێگەر
مولتەجیی بوم بە دەرت فەخری هەموو جین و بەشەر
چشم ڕحمت بگشا سویە من انداز نظر
ئەی قوڕەیشی نەسەب و هاشمی و، موتەلێبی
سەروەرا بێ کەرەمت زەحمەتە ئەسبابی حەیات
سۆختەی عەشقی ئەتۆم نیمە توانای حەرەکات
چاوەڕێی لوتفی ئەتۆم مەنبەعی ڕەحم و حەسەنات
ما همە تشنە لبانیم تویی آب حیات
ڕحم فرما کە زود حد می گذرد تشنە لبی