ڕۆژی یازدەی مانگی ئازار بوو بە خۆشی و ھاتەھات

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 2 خولەک  1084 بینین
ڕۆژی یازدەی مانگی ئازار بوو بە خۆشی و هاتەهات
موژدەبێ ئێزگە لە بەغدا وا بەیانی خۆش ئەدات
زۆر بە خۆشی دەستی پێکرد ئەلموهیب ئەحمەد حەسەن
حازرین بۆ بەندەکان و حەللی جوملەی موشکیلات
قەومی کوردی ببنە یەک دڵ بێ غەرەزبن سەیری کەن
چۆن لەسەر بورجی نەجاحەت ڕۆژی هیواتان هەڵات
هەوری ڕەحمەت هاتە ئاسمان بوو بە بارانی سروور
ئەمن و ئاسایش پەیا بوو حوکمی زاتی وا ئەدات
قەت نەما فەرق و جودایی بوونە یەک کورد و عەرەب
بوغز و کینە هیچ نەماوە خاس و عام با تێبگات
ئێمە گشتمان هەر برا بووین ڕۆڵەیی یەک نیشتمان
دوژمنی بەد گۆیی ئێمە با لە داخان گیان بدات
بۆ هەموو تەنگانە دائیم پشتیوانی یەکترین
دەستی دەبڕین هەر کەسێکی دەست درێژکا بۆ وڵات
موڵکی خۆمانە عیراق و ئەجنەبی لێ دەردەکەین
دوژمنی دین و وەتەنمان قوڕ بە سەر خۆیدا بکات
گوێ لە من کەن کاکی کوردی چۆن بەبێ فەرقی دەڵێم
في طريق العدل سيروا ليس باس في اللغاتعەرەبی
فاعلنوا رسم الاخوة يا رووسا العربعەرەبی
خاليا عن كل غش صادقا كل الجهاتعەرەبی
تیغی دووڕەنگی بزانە چۆن ڕەگی جەرگی بڕین
ڕەنگ و ڕووتان لێ بڕا بوو شوکرولیللا بوو نەجات
مرحبا اهل الجنوب ليث غابات العراقعەرەبی
نحن نمر بالشمال و الجبال الراسياتعەرەبی
نبطش بطشا شديدا نحفط ارض الوطنعەرەبی
دين الاسلام شعار نصرنا حسن النياتعەرەبی
ئینتیزاری لوتفی خوا بن ڕوو لە قاپی ئەو بکەن
فاعبدوة ان تحبوا راحة في كائناتعەرەبی
واتقوا يوم الجزا وانصروا دين الهديعەرەبی
ان تريدون النجاة في الحياة والمماتعەرەبی
دوژمنی دین و وەتەنتان قەت بە خۆتان خۆش مەکەن
بەڵکوو عاسیناسناوی ئەدەبی دڵ ڕەحەت بێ با خەفەت چیتر نەخوات