ئەی خودایە تاکوو ماوم سست و بێ تەقوام مەکە
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
2 خولەک
1050 بینین
ئەی خودایە تاکوو ماوم سست و بێ تەقوام مەکە
بیکە خاتری فەخری عالەم کوێر و نابینام مەکە
تەن زەبوونە و پیر و بێهێز، بێ نەوا و دەردمەند
موستەحەقی ڕەحمەتی تۆم بێبەش و هیوام مەکە
چونکە ناوم مستەفایە ئوممەتی خەیرولئەنام
شەرمەساری زاتی خۆت و هەم ڕەسوولە للام مەکە
شاهیدی من تۆی خودایە بێشەریکت پێ دەڵێم
تۆش خودا مەحروومی ڕەوزەی حەزرەتی تاهام مەکە
زۆر پەشێمانم لە فیعل و کردەوەی ناپاکی خۆم
لێم ببوورە یا ئیلاهی ڕووڕەش و ڕسوام مەکە
خۆت دەزانیت چەند مەراقمە زیارەتی بەیتولحەرام
بێتەوافی کەعبەتوللا و زەمزەم و مینام مەکە
بیکە خاتری دینی ئیسلام ڕێم بدە بۆ مەککە بێم
بێسەوابی چوونی عەمرە و هەم سەفا و مەڕوام مەکە
نووری چاوم لێ مەسێنە یا سەمیع و یا بەسیر
ئەی خودا دووبارە دەیڵێم کوێر و نابینام مەکە
بۆ بە جێ هێناەنی ئەمرت بەلکوو بێقووەت نەبم
ڕووڕەشی ڕۆژی حیساب و بێ وەفای دنیام مەکە
مەمکە ژێر دەست و ئەسیری نەفس و شەیتانی لەعین
غەرقی گێژاوی عەزابی ئاگری لظّيعەرەبیم مەکە
خۆ دڵیش بێهێزە چاوی دەرک و ئیدراکی کەمە
بێموبالاتم لە زیکری ئیسمەکەی ئەڵڵام مەکە
تا حەیاتم ماوە یارەب عەقڵ و فیکرم تێک مەدە
شێت و سەرگەردان و بێهۆش و وێلی ناودونیام مەکە
دیار بە دیاری پێکەنینی غونچەیی سوبحی ئەمەل
تووشی حیرسی هیچ و پووچی بولبولی شەیدام مەکە
وەختی نەزعم پێم کەرەم کە فەزلی حوسنی خاتیمە
بێنسیبی نیعمەتانی جەننەتولمەئوام مەکە
لێوە شاوەی سەرزەنشتی ئەولیا و چاکان نەبم
هەم خەجاڵەتمەندی شاهی یەسریب و بەتحام مەکە
مەمخە ناو کوورەی جەهەننەم شان بە شانی کافران
سەرنەوی و چاوشۆڕی قەومی جوولەکە و تەرسام مەکە
عاسیناسناوی ئەدەبی ڕووی کردۆتە قاپیت هەر دەگریە و هەر دەڵێ
تووشی دەردی بێ عیلاجی و عیللەتی سەودام مەکە