گەلی یاران چریکێک دێ حەقیقەت دەنگی سترانە

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 1 خولەک  851 بینین
گەلی یاران چریکێک دێ حەقیقەت دەنگی سترانە
زرارە ئەسڵەحەی ھەڵگرت شەڕێکی کرد دلێرانە
ھەزاران سەنگەری تێکدا شکاندی لەشکری ناحەز
گەلێکیشی ئەسیر کردن کە جێیان چەشنی زیندانە
دڵی خاڵی لە عیشقی حەق حەقیقەت ئیشی نائەھلە
ئیتاعەی حەزرەتی اللهعەرەبی خەڵاتی ئەھلی ئیحسانە
ئەگەرچی عیشقی ئەگریجە لە ئاگر تیژترە یاران
لەسەر ڕێگای خەتەر لادە کە جێگات قەسری عەدنانە
لە ڕێگای دینی حەق عاسیناسناوی ئەدەبی چە جارێ لای ئەدا یاران
خەڵاتی عیززرەتی دایە ...............دەقی نائاشکرا