تەماشا کەن دڵی ڕیشم کە چەد سالار و شەھسوارە

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 1 خولەک  627 بینین
تەماشا کەن دڵی ڕیشم کە چەد سالار و شەهسوارە
لە مەیدانی غەم و حەسرەت خەریکی قۆشمە و غارە
ئەسیری نەفس و شەیتانە تەماعە زیکر و ئەفکاری
لە خەڵوەتخانەیی حیرسا خەریکی ناڵە و زارە
ئەگەرچی عومری ڕۆیشتووم لە دەوری ساڵی هەشتایە
لەبۆ توولی ئەمەل ئێستاش دەڵێی منداڵی پێرارە
ئەوەندە مەغروور و بێباکە چە ئاگای لێ نییە عومری
لەسەر جادەی حەیاتی خۆی لە سەییارەی ئەجەل سوارە
خەیاڵی لێ بکە بێهۆش کە ئەووەل مەنزیلت کوێیە
دەروونی قەبری تاریکە ئەویش گوڵزارە یا نارە
کە هاوناوی حەبیبی تۆم ئیلاهی مەرحەمەت یارەب
بە تیری کیفەیی دونیا جگەرپارە و بریندارە
چ فیکرێکە ئەوا عاسیناسناوی ئەدەبی ئیتر بەسیە حەیا بگرە
خەریکی ڕێی نەجاتت بە لەحیلەی نەفسی ئەممارە