حەسرەتا بۆ دینی ئیسلام قەدر و تەحسینی نەما
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
2 خولەک
1129 بینین
حەسرەتا بۆ دینی ئیسلام قەدر و تەحسینی نەما
مەنهیاتی شەرع و قورئان حەیفە پەرژینی نەما
چی بەسەر هات تێ بفکرن ئەی گەلی ئیسلامەکان
ئاسمانی عیززەتی دین ماهـ و پەروینی نەما
دەرک و ئیدراکمان نەماوە ڕۆژەکانمان هەر شەوە
کارەبای جادەی نەجاتمان ڕوون و بەنزینی نەما
سەد ئەسەف بۆ قەومی ئیسلام وای لە خۆی کرد حەسرەتا
هەیبەت و سامی نەماوە باز و شاهێنی نەما
چونکە پشتی کردە دین و جوولەکە پشتی شکاند
شێرەکانی سەف شکێنی دوژمنی دینی نەما
خۆ بە خۆ لێک بوونە دوژمن هەر خەریکی یەکترن
دڵ تەوەللا بوو بە جارێ فیکری ئایینی نەما
شا شوار بوو قەومی ئیسلام بوونە پیادە بیلعوموم
شا کە خۆی مات بوو یەقینە سوار و فەرزینی نەما
کەس غەمی دینی نەماوە کەوتنە دونیایی دوون
دڵ لە ژێر پەردەی قەساوەت چاوی دووربینی نەما
ئەو دڵەی پڕ نوور و سەفوەت مەعنەوییاتی هەبوو
وا ئەویش کەوتۆتە شیوەن غەیری ناڵینی نەما
چارە و ئیسلاحی ئێمە وا لە دەست تۆیە، خودا
دڵ نەخۆش و بێقەرارە سەبر و تەسکینی نەما
قۆڕ بپێوە کاکی عاسیناسناوی ئەدەبی تاکو ماوی هەر بڵێ
داخی جەرگم دینی ئیسلام شەوق و تەزیینی نەما