وەسفی لەیلەتولقەدر
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
1105 بینین
ئەی دڵ شەوی بێدارییە ئەمشەو لە جەلالا
مەعلوومە تەجەللا لە هەموو شت دەشت و جیبالا
وا مەوسیمە ئەمشۆکە کە بێ حەزرەتی جبریل
پەخشانی خەڵاتە لە تەرەف ڕەببی تەعالا
پڕ نوورە دەور و دەشت و زەمین وا بە ەلایەک
بۆ ئەەلی زەمین هاتووە ڕەحمەت لە میسالا
وازبێنە تۆ ئیمشەو لە خەوی غەفڵەت و مەستی
نەفست وەکوو دوژمن لەگەڵت وا لە قیتالا
خامۆش مەبە لەم قەدرە ئەگەر تالیبی قەدری
خەمڵیوە کە جەننەت بە گوڵ و عەنبەر و لالا
وەختێ کە نەما تاقەتی ئیزکاری ئیلاهیت
سەرمەست مەبە هەر قودرەتی حەق بێنە موتاڵا
فیکرێ بکە ئەی دڵ گەهی بۆ سەنعەتی باری
باوەڕ بکە ئەجرت هەیە بیللا لە خەیاڵا
ئیمشەو کە شەوی ڕەحمەتە ئەو دەرگە گوشادە
سەربەست بە لە ئەم قاپییە عاسیناسناوی ئەدەبی لە سوئالا