مەرحەبا میوانی باوکم ڕۆژی یادی ڕەحلەتە

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 2 خولەک  955 بینین
لەسەر داواکردنی عەبدوڕەزاق و دڵشادی کوڕی حاجی نەجیم تاهیر چەلەبی ئەم مەرسییەم نووسی بە ناوی ئەولادانی، خوسووسەن کوڕی گچکەی کەناوی سامانە. لە ڕۆژی (40) ی لە پاش وەفاتی خوێندرایەوە لە مزگەوتی گەورەی کوێسنجق. لە ئاخیرەوەسێ شیعری عائیدی خۆمە
مەرحەبا میوانی باوکم ڕۆژی یادی ڕەحلەتە
سەد ئەسەف بۆ خانە خوێتان وا لە حوجرەی وەحشەتە
چاوەکەم یاخوا بەخێربێن پێ لەسەر چاومان بنێن
خاوەنی ئەربابی خدمەت وا لە ڕەوزەی جەننەتە
هاتنی ئیوە شیفایە بۆ هەموو دەردی دەروون
چونکە بۆ ئێمەی بریندار دەفعی دەرد و میحنەتە
وا لە خزمەت ڕادەوەستین فەرموو گەورە و گچکەتان
لوتفی ئێوە ئەی عەزیزان دیارە مایەی حورمەتە
بابە گیان میوانەکانت چاوەڕێی دیداری تۆن
ڕووحەکەم تەشریف بفەرموو زووکە قوربان فورسەتە
ڕۆڵەکانت چاوەنۆڕن تۆش وەرە دیققەت بکە
تا ببینی چاوەکانیان پڕ لە ئەشکی حەسرەتە
دۆستی ئەربابی وەفابووی بۆیە عالەم خاس و عام
بۆت بە ئازار و پەرۆشن گفتوگۆیان ڕەحمەتە
بۆ سەخاو تەبعی سەلیمت ڕەحمەتت بۆ دێ هەزار
میهرەبانی و دڵنەوازیت شەوقی نووری وەحدەتە
پاشی تۆ ئەی بابی ڕووخۆش کێ بی غەمخواری ئەمن
دڵ بە کێ خۆش کەم بەقوربان مۆشکیلێکی زەحمەتە
خوات لەگەڵ ئەی کاکە حاجی کۆچەکەت یەکجارییە
وەعدە بۆ دیداری یەکتر عەرەسەگاهی قیامەتە
داغی جەرگم دۆستی دڵ ساف ئەی نەجیبی باوەفا
بێ ئەنیس و بێ ڕەفێقی لەو هەواری غوربەتە
نۆسەد و حەفتاو و دوو بوو کاتی دەرچوونت لە ژیان
چواردە بوو کانوونی سانی جومعە بوو ئەم هیجرەتە
عاسیناسناوی ئەدەبی ڕاوەستاوە عاجز دڵ پەرێشان و مەلوول
غەمزەدەی ونبوونی تۆیە دەردەداری فیرقەتە