ئیلاهی شیشەی عومرم بە بەردی میحنەتی دووری

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 1 خولەک  932 بینین
ئیلاهی شیشەی عومرم بە بەردی میحنەتی دووری
شکا پڕژا بە یەکجاری شەرابی کەیف و مەسرووری
تەوەللا بوو دڵی بولبول لە باغی سینەیی بریان
خوداحافیز گوڵم ڕۆیی به جێما خاری مەهجووری
کە ئاوی و ئۆیی سینە دێ لە دەست دەردی فیراقی یار
لە ڕەقسایە دڵی زارم وەکوو دەروێشی شێخ نووری
ئەتۆ ڕۆیی ئەمن چ بکەم چییە دەرمانی دەردی دڵ
گوتی بمرە لەهیجرانا بە زەخمی تیری ڕەنجووری
سپای ئەگریجە کەی کردی هجوومی حوسنی بێمیسلی
دەڵێن ئیمڕۆ کە ڕۆژ گیرا بە زوڵف و پەرچەمی سووری
کە سۆفاری برۆی خەم کرد بە عەزمی کوشتنی عاشق
گوتم قوربان وەها نابێ هەتاکەی فکری مەغرووری
گوتم فەوتا دڵم جانا بە خوێنی جەرگی پڕ ئاهم
گوتی عاسیناسناوی ئەدەبی عیشقبازی قەدیم هەروایە دەستووری