بیحەمدیللا ئەوا ڕۆیی دڵا زستانی غەمخواری
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
914 بینین
بیحەمدیللا ئەوا ڕۆیی دڵا زستانی غەمخواری
گەلی عاشق لەگەڵ بولبول دەچن بۆ سەیری گوڵزاری
بەهارە مەوسیمی مەستی لە کوێی وەسڵی گوڵ ئەندام
نەسیمی سوبح دەیهێنێ لە گوڵشەن بۆنی دڵداری
گوڵستانی هەموو سەحرا بیساتی عیشقە هەر لایێ
سەدای ناڵینی عاشق دێ لە دەوری گوڵ بە هوشیاری
تەماشای باغی دڵبەر کەن چلۆن غەم لێوە سەرتاسەر
بڵێن با بولبولی دڵ بێ نەترسێ هەر گوڵە خاری
توخوا دڵبەر ئەوا هاتم بە ئومێد غونچەیی لێوت
لە تۆ سەد ڕەنج و میحنەت بێ لە من قوربان وەفاداری
ئەگەر چی تەرکی کۆی تۆم کرد بە تەن ئەمما درۆ ناکەم
دڵم پەروانەیە دائیم لە دەوری شەمعی ڕوخساری
بە پیاڵەی چاوی هەر مەستم لە خاڵی ڕووی ئەگەر دوورم
ملم ئێستا کە هەر قەدە بە داوی زوڵفی ڕەشماری
ئەوا هاتم جەفا فەرموو بە هەر نەوعێ ئەمن ڕازیم
کە چونکە نەبووە قەت نابێ ویساڵی گوڵ بەبێ خاری
لە ساحەی عیشقی تۆ گۆیە سەری عاسیناسناوی ئەدەبی، وەرە دڵبەر
بە گۆچانی ئەسەف لێیدە ئەتۆ لەو ئەمرە موختاری