بە چاو شاهێنی ئەی دڵبەر لە سەییادی وەکوو بازی
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
986 بینین
بە چاو شاهێنی ئەی دڵبەر لە سەییادی وەکوو بازی
لە عاشق دڵڕفێنی تۆ لە ولکەی حوسن مومتازی
فریبت دا بە یەک چاوت دڵی سەد عاشقی وەک من
بە یەک نەشئەت سەری فتنەی عموومی کورد و بن غازی
لە دەست دوو چاوی عەییارت دڵ و دینم چلۆن دەرکەم
سەرم کەوتە خەمی زوڵفت نییە دەرچوون و دەربازی
لەو لکەی عاشقانی تۆ ئەمن تاقم وەکوو تاقە
دەخیلت بم وەرە جانا ئەتۆش مەیکە بە فەنتازی
بە چاوی مەستی تۆ مەستم دەکەم حاشا لە مەیخانە
ئەگەرچی دوێنێ سەرخۆش بوون لەوێدا مفتی و قازی
ئەگەر مەیلت هەبێ قوربان ڕەقیبی سەگ سیفەت هیچە
سەروماڵم لەبۆ ئەو بێ ئەتۆم مەقسوود و دڵخوازی
کە چونکە دەنگی ناڵەت دێ بە تیری دڵبەرت عاسیناسناوی ئەدەبی
هەمیشە مائیلی عیشق و ڕەباب و سینەمە و سازی