دەڵێم وێڵ بم وەکوو دەروێش بە چۆڵ و دەشت و سەحرادا
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
1383 بینین
دەڵێم وێڵ بم وەکوو دەروێش بە چۆڵ و دەشت و سەحرادا
بڕۆم وەک شێتی سەرگەشتە بە سەییاحی بە دونیادا
عەسا و کەشکۆڵ و خەرقە و دەف موهەییا کەم بە یەک دەفعە
وەکوو مەجنونی خێڵی حەی بڕۆم بە شوێنی لایلادا
لە شەرق و غەرب و بەحر و بەڕ هەتا دەمرم بناڵێنم
وەکوو پەروانە عەوداڵ بم بەدوای شەمعی دڵارا دا
عەجەم تا ڕۆم هەموو تەی کەم بە ئەحواڵی پەرێشانی
سەرم ڕووت کەم بکەومە دوای بە شام و میسر و بەغدادا
مەکەن لۆمەم قەرار ناکەم لە هیجرانی ئەگەر بمرم
سەر و ژوورمە لە مەوجی غەم وەکوو ماسی لە دەریادا
کوڵنگی عیشق حازر کەم لە بێستوون کەندنی دڵبەر
خەریکی وەسڵی شیرین بم لە گوڵزاری شەهنشادا
برۆ و زولف و موژە و خاڵی کە چاویان کردە سەر عەسکەر
لە بۆ عەقڵ و دڵ و دینم ئەویش ئەمری بە یەغما دا
دەنووسم دەردی دڵ ئیمڕۆ لە مەیخانە و سەرا و بازاڕ
بەیانی فیکر و ئەحواڵم لە ڕووی عام و گەدا و شادا
درۆ ناکەی ئەگەر عاسیناسناوی ئەدەبی سڕی عیشقت لە دڵدایە
تەفەککور کە لە ڕەمزی عیشق لەناو یوسف زلێخادا