سەیری بکە چۆن زوڵمی ڕەقیب عومری بە با دا
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
1283 بینین
سەیری بکە چۆن زوڵمی ڕەقیب عومری بە با دا
جەرگی منی بەر پەنجەیی سەد جەور و جەفا دا
یا ڕەببی ڕەقیب، هەروەکو ڕووت ڕەش بوو لە دونیا
شەرمەندەیی مەحشەر بی لە دیوانی خودادا
وەک ئاگری بەردایە دەڕوونی منی بێچار
بڕوا بە جەفای ئاگری قودرەت بە هەوا دا
مەحوی ستەم و حیلەیی شەیتانی لەعین بێ
سەرگەشتە و بێ دین و شەرەف بێ لە عیبادا
لەم بەینە کە ڕشتوویە وەکوو خوێنی سیاوەحش
ئافاقی زەمین غەرقە لە گێژاوی فەسادا
وەک غارەتی شادی لە دڵم کردووە ڕۆیی
سەرمایەیی تاعاتی بفەوتێ لە عینادا
عاسیناسناوی ئەدەبی بەتەمای ڕاحەت و هەم ڕازی نەجاتی
خاک بە لە دەری حەزرەتی مەحبووبی خودادا