هەتا سەرەتای ئەم سەدەی بیستەمە و بەڵکوو تا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  450 بینین

هەتا سەرەتای ئەم سەدەی بیستەمە و بەڵکوو تا جەنگی یەکەمی جیهانی، سنە یەکێ بوو لە شارە بەناوبانگەکانی کوردستان کە بە پیشەسازی دەستی گۆی هونەری بردبۆوە، هونەرمەندەکانی ئەوێ ئەهاتن لە داری گوێز قوتووە جەگەرە، سینی و قەڵەمدان و کاسەیان دروست ئەکرد، بە نەخشونیگاری نایانب ئەیانڕازاندەوە؟ زیاتر هونەرمەندیەکە لە بۆیەکارییەکەیا بوو، ئەو ڕەنگ و بۆیەیە بە جۆرێ ئەکرا کە چوونەوەی نەبوو، ئەم ئەوزارانە کە ئەو هونەرمەندانە ئەیانکرد ئەبووایە وڵاتانی دەرەوە و ئەورووپا عەنتیکەسێنەکان بیکڕن، پیاوانی دەوڵەمەندی هۆگری عەنتیکە بە پارەیەکی زۆرە وەریان ئەگرت نەک بۆ بەکارهێنان، بەڵکوو بۆ ئەوەی کە لەناو جامخانە و لەسەر مێزی دیوەخان دایبنێن بۆ سەیرکردن و تەماشاکردنی میوان و هاتوچۆکەران.