شارەزوور جوغرافیزانەکانی پێشوو وتوویانە لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  429 بینین

شارەزوور جوغرافیزانەکانی پێشوو وتوویانە لە کلکە شاخەکانی هەورامانەوە دەست پێ ئەکات تا وڵاتی کەرکووک، بەڵام لەم ئاخرەدا شارەزوور لەناو کورددا وا ناسراوە کە لە بناری هەڵەبجەوە تا سولەیمانی شارەزوورە. جا ئەم شارەزوورە کە ئەگەیشتە سولەیمانی هەتا ساڵانی ١٩٢٥ گیا و قامیشڵانێک بوو سوار لەناویا ون ئەبوو. سەردەمی هەر پێشووی نا، بەڵام لە مێژووکانی دواییدا لەبەر ئەوە ڕێبازی جاف بوو و بۆ شلێر و ناو خوان ئاوەدانی زۆر کەم بوو، لەملایەوە عەربەت و بێستانسوور هەبوو، عەربەتەکەش لە دوو پشکە ناقۆڵاکانی مەگەر ئەهلەکەی خۆی نەبێ کەسی تر نەیئەوێرا شەوی تیا ڕۆژکاتەوە دوو پشکی عەربەت بیدات بەهەر کەسێکەوە ئەگەر خۆی پیس بکردایە ڕزگاری ئەبوو، ئەگەر وا نەبووایە ئەیکوشت!