کوڕێکی تەوێڵەیی هەبوو بە عەسکەریی ڕێی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
751 بینین
کوڕێکی تەوێڵەیی هەبوو بە عەسکەریی ڕێی ئەکەوێتە ئەو وڵاتی عەرەبستانە و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ وڵات. ڕۆژێک لە چایخانەکەی تەوێڵە، لەناو کوڕوکاڵا کڵاوەکەی لار دائەنێ و قاچ ئەخاتە سەر قاچ و بە فیزێکەوە دائەنیشێ، لەو کاتەدا دوو کوڕی میوانی دێن، ئەویش بانگ ئەکا لە چایچییەکە: «ئا پت چا بینە - پتە چای». ئەمەش بۆیە بەم جۆرە ئەڵێ؛ بۆ ئەوەی پیشانی هاوڕێکان و دانیشتووی چاخانەکەی بدا عەرەبی چاک ئەزانێ.
کابرای چایچی شەش چا دێنێت، سێ چای بۆ ئەوان دائەنێ و سیانی ئەمێنێتەوە. کوڕە عەسکەریی تەوێڵەیی واقی وڕ ئەمێنێ! بەر ئەنێتە بناگوێی یەکێ لە هاوڕێکانیەوە و ئەڵێ: بۆ چی ستەسی نییە؟!