لە بەغدا گۆرانیبێژێکی بەناوبانگ هەبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  371 بینین

لە بەغدا گۆرانیبێژێکی بەناوبانگ هەبوو، «محەمەد گبانجی»یان پێ ئەوت؛ لە ڕاستیدا ئەم پیاوە خاوەنی مەقاماتی عێراقی و کۆن ببوو تیایا. لەبەر پایەشناسی ئەم پیاوە حوکوومەتی بەغدا ساڵی ١٩٦٩ کۆبوونەوەیەکی لە تەلەفزیۆنی بەغدادا بۆ کرد. هەرچی هونەرمەندیی گۆرانی و مەقامات هەبوو کۆی کردوە و هەر یەکە لەمانە بە ئەندازەی دەسەڵات بە گۆرانی بە باڵای گەبانچیدا هەڵیان ئەدا، ئەم گۆرانی و ئاهەنگە درابوو بە ئێستگەی ڕادیۆش. دیارە ئەمانە هەموو جار ڕوویان ئەکردە محەمەد کە ئەویش خۆی لە کۆڕەکەدا دانیشتبوو، بە شیعر و گۆرانی ئەیانوت: «یا محمد». مام پیرداودی لای منیش لە یوەی عەمری بەملاوە لە بەغدا ڕایبواردبوو، بەڵام یەک تاقە وشەی عەرەبی فێر نەببوو! هەرکاتێ کە گۆرانیبێژەکان ئەیانوت یا محمد، ئەم ئەیوت: «صلی الله علیە وسلمعەرەبی» نەیئەزانی دنیا چ باسە؛ وا تێ ئەگەیشت ئەمە مەولوودە و بە باڵای پێغەمبەردا ئەیڵێن بۆیە ناوی ئەو دێنن!