حاجی ئەحمەد هەبوو لە سولەیمانی کەڵکی نییە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  387 بینین

حاجی ئەحمەد هەبوو لە سولەیمانی، کەڵکی نییە، تا نەڵێین حەمەڕەش، کەس نایناسێ! ئەم حاجی ئەحمەدە پیاوێکی نەخوێندەوار و قسەنەستەق بوو، قسەکانی بە دانسقە ئەشیان. یەکێ لە قسەکانی ئەوەیە: ئەیهێنا بە باوەڕی خۆی پیاویلە زمانی کوردیدا گەلێجار پیاو، ژنیش ئەگرێتەوە، ئەم وشەیە بەرانبەر بە ئینسانە. ئەکرد بە چوار بەشەوە؛ ئەیوت: هەیە پیاوی کوڕی پیاوە، هەیە پیاوی کوڕی سەگە، هەیە سەگی کوڕی پیاوە، هەیە سەگی کوڕی سەگە!