ئەحمەد عەزیز ئاغا بۆی گێڕامەوە وتی ڕۆژێک...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
669 بینین
ئەحمەد عەزیز ئاغا بۆی گێڕامەوە وتی:
ڕۆژێک ئەوا لە جادەکەی مەڵکەندییەوە سەروخوار ئەبووینەوە بۆ بەر دەرکی سەرا و دووکانەکەی حەمەسەعی خەیات، کوڕێکی جوانکەلە لە پێشمانەوە بوو، لەبەر خۆیەوە ئەم شیعرەی ئەخوێندەوە:
لە دەشتی میحنەتا من کەوتبووم ئیمشەو بەبێهۆشی،
خوا تا کەی بەبێ گۆشی؟ خوا تا کەی بەبێ نۆشی؟
قوتبەدین هەڵیدایەوە وتی: دەک بە ملی شکاو و ئەستۆی وردم، ئەوە من لەکوێ بووم ئیمشەو؟!