ساڵێکی زوو پشێوییەک پەیدا بوو لە لە عێراقدا
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
588 بینین
ساڵێکی زوو پشێوییەک پەیدا بوو لە، لە عێراقدا هەموو ئیش هاتبووە سەر چەپڵەلێدان. لە کەرکووک هەمهەمە و موزاهەرە بوو، ئەیانوت:
کەریم کەرم لیلەمام
دیموقراتییە وەسەلام
کوردەکانیشیان تێکەڵاوی ئەو موزاهەرەیە کردبوو، نەیانەزانی وەکوو خەڵکەکەی تر بڵێن، ئەیانوت:
کەریم کەریم لیلەمام
دوو مەترەق و سێ زەلام!
هەر لە موزاهەرانەدا سوورەکان ئەیانوت:
حزبەکەمان لینینە.
کوردەکان نەیانەزانی بیڵێن، ئەیانوت:
حزبەکەمان دینینە.