محەممەدی مەلا کەریم گێڕایەوە وتی پیاوێکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  410 بینین

محەممەدی مەلا کەریم گێڕایەوە وتی:

پیاوێکی قسەخۆش بۆی گێڕامەوە وتی: بێوەژنێکی تەڕپیر، خافاتمی ناو بوو، فێر ببو بە مێردکردن. گەلێ مێردی کردبوو، جارێک لەگەڵ پیاوێکا کە «حەمەڕەش»ی ناو بووە و سەرە هاتبووە سەر ئەو، ڕێ ئەکەوێ مێردی پێ بکا، بەڵام بە مەرجێ کە هەر شەوێ «بیلامانێ»، پێنجی لەگەڵ بکا. بەم جۆرە قەول و قەرار ئەبەستن، هەر یەکەم شەو حەمەڕەش لە باتی پێنج، شەش ئەکا! جا بەیانی لەگەڵ مەلابانگدانا خافاتم ئەچێ بۆ سەر کانی ژنان و چۆپی ئەکێشا و ئەو وێردەی ئەخوێند:

گیانم حەمەڕەش، چاوم حەمەڕەش
قەولی پێنجمان بوو، بۆی کردم بە شەش!