شێخ محەمەدە شێتە هەبوو بۆ حەج ئەچوو ژنێکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  476 بینین

شێخ محەمەدە شێتە هەبوو بۆ حەج ئەچوو، ژنێکی هەبوو گوڵباخی ناو بوو. گوڵباخ پێی وت: زوو وەرەوە، ئاگات لە دوای خۆت بێ، شێخ محەممەدیش پێی وت: من ئاگام لە داوی خۆم ئەبێ، تۆیش ئاگات لە بەری خۆت بێ!