لە دێی بڵەسەن کوڕێک ژنی هێنابوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 2 خولەک  459 بینین

لە دێی «بڵەسەن»، کوڕێک ژنی هێنابوو، دراوسێکییان هەبوو، ژن و پیاوێکی پیر بوون، شەوێ زاوا و بووک هەر قریوە پێکەنینیان بوو، ژنە پیرەکە لە درزی دیوارەکەیانەوە سەیری کرد بزانێ ئەم پێکەنینە چییە. تەماشای کرد وا کوڕەکە لەسەر گازی پشت ڕاکشاوە دەعباکەی خۆی کردووە بە سنگ و ڕاست ڕاستی کردۆتەوە، بووکەکە چەن دانەیەک لە هەڵقەی ملیوانکەکەی خۆی دەرهێناوە، یەکەیەکە بە جۆرێکی وەستایانە ڕووبەڕووی دەعبای کوڕەکە فڕێی ئەدا و ئەچێ بە کێری کابرادا، هەر کامێکی پییا نەچێ ئەوە سەری کردووە، لەو سەر کردنە پێکەنین ئەیانگرێ!

ژنەی پیرێژن، مێردەکەی بانگ ئەکا و ئەڵێ: وەرە سەیر بکە، پیاوەکە ئەچێت. ئەمجا ژنە ئەڵێ با ئێمەش گەمەی وا بکەین، پیاوە ئەڵێ باشە، بەڵام ئێمە بە پێچەوانەی ئەوان بیکەین، تۆ پاڵ کەوە من شتت بۆ ئەهاوێژم، ئەڵێ باشە.

ئەمجا ژنە لەسەر گازی پشت ئەکەوێ و پیاوە چەند گوێزێک هەڵئەگرێ، یەکە یەکە ئەیانهاوێژێ بۆ ناو «بیلامانێ»ی ژنەکە، هەر کامێکی کەوتە ناوییەوە ئەوە هیچ، ئەوەی نەئەکەوت و سەری ئەکرد، لەمە دەست ئەکەن بە پێکەنین، بەم جۆرە ئەمانیش گەمەی خۆیان ئەکەن!