لەو خۆشناوەتییە لە گوندی هەرتەل کابرایەک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  559 بینین

لەو خۆشناوەتییە لە گوندی «هەرتەل»، کابرایەک باوکی مردبوو، ببو بە شیوەن و شینوشەپۆر. نێرەکەرێکیان هەبوو، لەو کاتەدا ئەویش ئێرەقی کردبوو و وەکوو سنگی لێ هاتبوو و بەرزی ئەکردەوە شڵپ و ئەیدا بەسەر سینەی خۆیا و بەری ئەدایەوە. کابرای خاوەنی «باوکمردوو» هەر ڕاست بۆوە، بە خەنجەرێکەوە پەلاماری دا و خەنجەری کرد بە ورگی نێرەکەردا جەرگ و هەناوی خستە ئەو ناوە! وتی: دایەما خۆ بگێم، باوە مردییە بەوەیەوە، وام بۆ دەرێی؟! وتیان: ئەوە بۆچ ئەو کەرەت کوشت؟ وتی: ما خۆ دەرێ بابی مردییە یا نەمردییە بە کیرمەوە، منیش دایە لێی دەگێم وای لێ دەکەم، چما وا دەرێ و بابی من چما لە کیری وی کەمترە؟ ئەو دایەحیزە وا دەرێ!