ڕەشەی ئەولاغا تا زەمان پشتی تێ نەکردبوو لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  360 بینین

ڕەشەی ئەولاغا، تا زەمان پشتی تێ نەکردبوو لە یەکەپیاوانی میراودەلی بوو، لە نزیکی سوورەقەڵات «کێلی» دۆمەدێ بوو، کچە دۆمێکی لێ بوو، «مینا»ی ناو بوو، لەو ناوەدا ناوی دابۆوە. ڕەشی ئاغا ئەیویست بیهێنێ و پڕکێکیشی نەئەکرد، سەیرتر ئەوە بوو میناش بیستبوویەوە، ئەویش هەر ڕازی نەبوو! ئەم شیعرانەی بە ڕەشی ئەغادا وتبوو:

دارا بەل و بەردە کۆزگوندێکە لە مەرگە
ڕەشید ئاغای سمێڵ بۆز
تۆ چیت داوە لە کچی قۆز

ڕەشید ئاغاش بەم جۆرە وەڵامی دابۆوە:

چیدی مەکە گاڵوگوڕە
ڕەشید پیر نییە، هێشتا کوڕە
چاو بقووچێنە و لنگ هەڵبڕە