کابرایەک لەو دەشتی دزەیەوە بەرجووتێکی هەبوو

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  437 بینین

کابرایەک لەو دەشتی دزەیەوە بەرجووتێکی هەبوو! لەبەر تەمەڵی بۆی نەئەدوورایەوە. گەنم لەوانە بوو بە تەواوی هەڵوەرێ، دەرودراوسێ ناچاریان کرد بەوە کە بچێ بیدوورێتەوە. ڕۆژێک چوو دەستی دایە و لەگەڵی خەریک بوو، چەند ڕۆژێک بەم جۆرە سەری خستە سەر گەنمەکەی. ڕۆژێک یەکێ لە دراوسێکانی چووە لای و پێی وت لە گەنمەکەت چت ماوە؟ وتی: ئەو سەرەی ببەمە سەرێ و بیهێنمەوە، لێرەشەوە بیبەمە سەرێ و بیهێنمەوە، کلکە مەقریەکی دامێنێ بایی پازدە ڕۆژانە!