نووری عەلی ئەمین گێڕایەوە وتی وەستا حەمە...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
743 بینین
نووری عەلی ئەمین، گێڕایەوە وتی:
وەستا حەمە ساڵحێک هەبوو لە پێنجوێن کورتاندروو بوو، ئەم وەستا حەمە ساڵحە ئافرەتێکی جوانکەلەی دراوسێیان هەبوو، مرخی لێ خۆش کردبوو.
شەوێک ئەچێتە سەر جێگاکەی و دەست ئەبا بۆ سنگ و مەمکی، ئافرەت خەبەری ئەبێتەوە و ئەیناسێ، ئەڵێ: کاکە حەمە ساڵح ئەوە چی ئەکی؟!
ئەڵێ: وەڵڵا خوشکم ئەوە کورتانێکم دووریوە بۆ ئەو گوێدرێژەی کە لە تەویلەکەماندایە، دەستم لێ دا وتم بزانم ڕێکوپێکە! ئافرەتەکەش ئەڵێ: کاکە حەمە ساڵح هیچ، وا بزانی سنگ و بەرۆکی من کورتانخانە و تەویلەخانەی تۆیە؟!