حەمەی نووری گێڕایەوە وتی ئەوا لە کەلارین...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
696 بینین
حەمەی نووری گێڕایەوە وتی:
ئەوا لە کەلارین تەپۆڵەیەک هەبوو مەنجەڵە شکاو و شتی تێدا فڕێ درابوو، لەگەڵ ئەوەدا ماکەر و ڕەشەوڵاخیشی تێدا بوو.
وتی: شەوێک ڕێم کەوتە تەویلە «بەڵام خەیاڵی هیچ لە خۆم نەکەی»، دنیاش تاریکە، سەیر ئەکەم حەسەن، «شەروەت وێ لە ڕووتا،» نیشتووە بە بەر ماکەرێکەوە.
وتم حەسەن ئەوە چی ئەکەی؟
حەسەن کە لەناکاو ئەو دەنگەی گوێ لێ بوو، ڕاچەنی. هەر ئەوەندە فریا کەوت دانەویەوە دەستی کرد بە دەستخشان بەسەر ئەرزەکەدا وتی: بە خوا کاکە حەمە بۆ مەنجەڵ ئەگەڕێم!