مەلا سەلاح گێڕایەوە وتی لەو گەرمیانە پیاوێک

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  797 بینین

مەلا سەلاح گێڕایەوە وتی:

لەو گەرمیانە پیاوێک چووە لای مەلا وتی: قوربان خەوێکم دیگە خوا وەخێری گێڕێ، ئێژم بۆت بگێڕمەوە بزانم تۆ چی لێ ئێژی؟ مەلاش وتی: ڕۆڵە، «جعل الله باالخیر.عەرەبی» ئادەی بیڵێ بزانم چییە؟ وتی: مامۆستا ئەوا لە خەوما، مانگایە، پارینەیە، مێیە، بزنە، گوێرەکەیە، گشتی لەو دوشتەدا ڕمیاگن وەسەر یەکا ئەلەوەڕێن. مامۆستاش وتی: برا خەوەکەت زۆر چاکە، ئەوە ڕەشەوڵاخە.