لالە سەرحەدی ڕوغزایی جارێک عەشرەتی کۆ کردەوە
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
733 بینین
لالە سەرحەدی ڕوغزایی جارێک عەشرەتی کۆ کردەوە خەوی بۆ گێڕانەوە
وتی:
عەشرەت وا ئیمشەو لە خەوما وا ئەزانم مردگم، دوو بۆری لاچڵکنەی بێفەڕە ئەتوت هورچن هاتن وەلامەوە، بە هەقڵی خۆم تێ گەیشتم مەڕنەمووکەون. پێیان وتم مەڕنەمووکە؟ یانی خوای تۆ کێیە؟ منیش فرە توڕە وم، دەسێکم وە ڕیشە چەرمووگەکەما هاورد و وتم: ئێوە هیچ شەرم لەم ڕیشە ناکەن وا ئێژن؟
هەر ئەوەنەم زانی دوو قۆڵیان هەوو، کردیان وە چوار و وەکوو جنۆکە ڕاوینان وەرەو دواوە دۆڵەکە ونەوە و ڕوەیشتن.