لەو بناری کولیایی یە دوو کابرای دەهۆڵکوت...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  477 بینین

لەو بناری «کولیایی» یە، دوو کابرای دەهۆڵکوت بێ بازاڕی ڕووی تێ کردبوون، بۆ زەماوەنێ بۆ شتێک ئەگەڕان بەلا دێکانا، هیچ نەبوو. بەلا دێیەکا تێپەڕین، سەیریان کرد پەڵە پیازێکی باش هەیە. هاتنە سەر ئەوە خۆ ئیش نییە با پیاز بدزن. کە چوونە ئاوایییەکە، خوا زەماوەنێکیشی ڕێک خست، بەڵام ئەوان هەر لەسەر پیاز دزینەکەی خۆیان هەر جەخت بوون، یەکێکیان ڕووی کردە پەڵە پیازەکە و یەکێکیان چوو بۆ هەڵسووڕانی شایەکە، کەوتە لێدان و شایی گەرم بوو، ئەوەی کە بۆ پیاز دزینەکە چووبوو سەیری کرد هەڵناکەنرێن، قۆزاخەکە لە زەویەکەدا ئەمێنێتەوە، بانگی کرد لە هاوڕێکەی وتی:

قوزاخ سەختە وەدەر نەتێ
هەر چەن توام وە کەلک نەتێ

ئەمی تریش بە دەم دەهۆڵ لێدانەوە بەم جۆرە جوابی دایەوە:

بچۆ جووە ئاو بەردە تێ
سەرەکەی نەرموو، بنکەی دەرتێ
حەلە لە لەو، لە لە لەلەو
دویتەڵ، کوڕەڵ کەفتنە ئەو.