مەلا سەلاح گێڕایەوە وتی لەو گەرمیانە پیاوێک
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
798 مشاهده
مەلا سەلاح گێڕایەوە وتی:
لەو گەرمیانە پیاوێک چووە لای مەلا وتی: قوربان خەوێکم دیگە خوا وەخێری گێڕێ، ئێژم بۆت بگێڕمەوە بزانم تۆ چی لێ ئێژی؟ مەلاش وتی: ڕۆڵە، «جعل الله باالخیر.عربی» ئادەی بیڵێ بزانم چییە؟ وتی: مامۆستا ئەوا لە خەوما، مانگایە، پارینەیە، مێیە، بزنە، گوێرەکەیە، گشتی لەو دوشتەدا ڕمیاگن وەسەر یەکا ئەلەوەڕێن. مامۆستاش وتی: برا خەوەکەت زۆر چاکە، ئەوە ڕەشەوڵاخە.