لە سیساوە پیاوێک هەبوو وەسمان و ژنێکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  525 بینین

لە سیساوە پیاوێک هەبوو «وەسمان» و ژنێکی هەبوو «گوستان»ی ناو بوو، شەوێ دانیشتبوون، گوستان وتی: پیاوەکە ماشەڵڵا لە شەرع، قسەی لە هەموو شتێکەوە کردییە! ئیمڕۆکە چووم لۆ ئاوێ و هاتمەوە، گێم لێ بوو مەلا وەحەزی دەدا، دەیفەرموو هەرکەس بە شەوی هەینیان «حەیب نەبی» بکاتن، قەسرێک لە بەحەشتی دروست دەکاتن. بە خودای پیاوەکە ئەوشەو هەینییە دەبێ قەسرێکم لۆ دروست بکەی، وەسمان خێرا قەسرێکی بۆ دروست کرد! گوستان وتی: دەلۆ خۆیشت دەبێ قەسرێک دروست بکەی. وەسمان قەسرێکی بۆ خۆیشی دروست کرد، پاش تۆزێک ژنە وتی: بەخودای پیاوەکە، دەبێ لۆ دایکیشت قەسرێک دروست بکەی، هەقی بەسەر منەوە زۆرە، ئەگەر ئەو نەبا، من تۆم کۆ دەست دەکەوت؟ وەسمان وتی: ژنەکە! ئەوە خۆت و ئەوە وەستای قەسران، چی لی دەکەی بیکە، ئیتر بە گێی من ناکا، ئەگەر ئەتۆش درت بە داکم دەسووتێ، بەخێری بابت واز لە کوڕەکەی بێنە!