قادر حەمەوین لە شەقڵاوە ناردوویە ئەڵێ جارێک

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  853 بینین

قادر حەمەوین لە شەقڵاوە ناردوویە ئەڵێ:

جارێک دوو کابرا لە شەقڵاوە لەسەر تخوب ئەبێ بە شەڕیان، لە ئەنجاما ئەچنە لای میر بۆ ئەوەی ناوبژیوانیان بکا، یەکێکیان ڕوو ئەکاتە میر و ئەڵێ: میران، ئەو کابرایە گەڕی تێ ئاراندیمە، ئەتۆ بەو ئەقرەی خۆت شەرعمان بکە، تخوبەکەمان تۆ دیاری کە میران! ئەتۆ چێرە بی، بنە کرۆسکیش دەتۆدا بێ، چ گوو بخۆی و چ کروسکات بخۆی هەر یەکە! من دەرێم هی منە و ئەو دەرێ هی منە، دە ئەتۆ دارێکمان دەناودا بنێ، با لەم شەکرخواردنە بکەوین!