شێخ محەمەدی شێخ جەلال گێڕایەوە وتی ئەوا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 2 خولەک  544 بینین

شێخ محەمەدی شێخ جەلال گێڕایەوە وتی:

ئەوا ترمبێلێکم هەیە لە شارەزوورەوە دێمەوە بۆ سولەیمانی، حەوت هەشت کەسم سواری ترمبێلەکە کردووە و بەکرێ ئەیانهێنم بۆ شار، یەکێک لەوانە کابرایەکی خەڵکی «ئاوایی مستەفا» بوو، لەتەنیشت منەوە دانیشتبوو، کەوتبووە گۆمی خەیاڵەوە و مرەقی نەئەکرد، گەیشتینە سەرەوژوورەکەی «قڕگە».

ویستم گێڕی ئۆتۆمۆبیلەکەم بگۆڕم، کە دەستم برد لە باتی گێڕەکە دەعباکەی کابرام هات بە دەستەوە، ئەویش وەکوو گێڕەکە ڕەق ببوو، توند گرتم و خستمە جووڵە! کابرا لە ناکاو هاواری لێ بەرز بۆوە وتی: کوڕە دەویت باوک! کێرم بەرەڵا کە پسیام! دانیشتوەکانی تر هەموو واقیان وڕما! منیش زانیم چ باسە، ئەو هەر هاوار ئەکا و منیش ئەڵێم: کوڕە باوەحیزی بێفەڕ! هەڵمەبۆقێرەوە، ئۆتۆمۆبیلەکەم وەرئەگەڕێ هەموومان ئەمرین! ئەوانەی دواوە کە دانیشتبوون ئەوانیش لە قسەکەی من کەوتنە ترسەوە و بە چەپۆک بەربوونە کابرا! ئەویش هاواری ئەکرد: کوڕە سەگباوکینە ئۆتۆمۆبیل وەرگەڕانی چی!؟ من کێرم پسیا، ئەم بێفەڕە خوانەناسە کێر و گوونی لەبن هێنام!