لەو سەرە پیاوێک هەبوو سەمسامی ناو بوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 2 خولەک  404 بینین

لەو سەرە پیاوێک هەبوو «سەمسام»ی ناو بوو، ئەم سەمسانە ناوبانگی پاڵەوانی هەبوو، ڕوژێک قەیتەران ئەچی بۆ لای سەمسام پێی ئەڵێ: من ئەمە قەبووڵ ناکەم کە من خۆم بە یەکەم پاڵەوان ئەزانم و کە چی تۆیش ناوبانگی پاڵەوانی دەرئەکەی؟ یا من یا تۆ، ئێستا من بۆ ئەوە هاتووم پێکەوە لە کۆڕێکی گەورەدا زۆران بگرین یا من تۆ ئەدەم بە عەرزا یا تۆ من ئەدەی بە عەرزا ئەو وەختە پاڵەوانی بۆ یەکێکمان ساغ ئەبێتەوە ئەگینا من ئەمەی ئێستا قبووڵ ناکەم. سەمسام - یش ئەڵی ئێستا بە خێر بێی و قسەکانت باشە، چۆن ئەڵێی وا ئەکەین، قەیتەران دائەنیشێ و پاش حەسانەوە سەمسام پێی ئەڵێ: برام ئێستا کۆڕ و خەڵکی پێ ناوێ وەرە تۆ پەنجەیەک بخەرە دەمی من و منیش پەنجەیەک ئەخەمە دەمی تۆ هەردووکمان یەکتری ئەگەزین، کاممان زووتر هاوارمان لی بەرز بووەوە و وتمان «ئای» ئەوە ئەو کەسەمان بەزیوە و ئەویترمان پاڵەوانتر دەرچوو! بەڵام سەمسام وتی: برای خۆم قەیتەران بە ڕاستی من گەیشتبووە تینم لە سەر زارمەوە بوو، کە بڵێ ئای، کە چی تۆ وتت: هەر ئەو کاتە تۆ نەتوتایە من ئەموت.