حاجی مەحمووی یاروەیسی جاف هەبوو کە لە هۆ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
648 بینین
حاجی مەحمووی یاروەیسی جاف هەبوو کە لە هۆزی یاروەیسی و لە سەردەمی مەحموو پاشادا بوو، ئەم حاجی مەحموودە پیاوێکی دەوڵەمەند و بە مەڕوماڵات بوو، گەلی کەسی لە بەر دەستا بوو، کە کردبوونی بە شوانکارە و ماڵاتی ئەدانێ بۆ کوێستان. هەرچەندە لەگەڵیان ئەکەوتە حەساوکردن بە جۆرێ خۆیان پیشان ئەدا، کە زۆر فەقیرۆکە و گیلۆکەن، بەڵام بۆ ماڵ خواردنەکەی ئەم، زۆر وریا و زرت و زیندوو بوون ئەمیش هیچ چاری نەما پێی ئەوتن: هەی بۆ خۆتان عاقڵانە و بۆ من کەرانە.