پیاوێک هەبوو لە سنە مەولووی ناو بوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  589 بینین

پیاوێک هەبوو لە سنە «مەولوو»ی ناو بوو، نەخۆش ئەکەوێ ئەچێتە لای حەکیم برایم، حەکیم برایم پسوولەی بۆ ئەنووسێ بۆ لای سەی شەریفی دەوافرۆش بۆ دەرمان. مەولوو ئەچێ دەرمانەکە ئەکڕێ، بەڵام نایخوا، پاشان ئەچێتەوە بۆ لای حەکیم برایم و ئەڵێ چاک نەبوومەتەوە. ئەویش ئەڵێ: دەرمانەکەت خوارد؟ ئەڵێ نە و ئەڵێ سەندیشت؟ ئەڵێ: بەڵێ. ئەڵێ: ئەی بۆچ نەتخوارد؟ ئەڵێ: «حەکیم برایم تۆ پووڵت خەرج کردگە، تا بووگی بەم حەکیمە، ئەشێ زننەگانی بکەی، ئاغای سەی شەریف دەوافرۆشیش پووڵی سەرف کردگە تا بووگە بەو دەوافرۆشە، ئەویچ ئەشێ زننەگانی بکات، منیچ پووڵم داگە بە دەواکە و نەمخواردگە، گەرەکمە بمێنم زننەگانی بکەم».