حەسەن بەگی عەلی بەگی جاف بۆی گێڕامەوە وت...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  639 بینین

حەسەن بەگی عەلی بەگی جاف بۆی گێڕامەوە وتی: لە خزمەتی سەید ئەحمەدی خانەقادا دانیشتووین، شێخ عەلائەدینی بیارە، هەموو دەم سکی ژانی ئەکرد و «وەتەبا»(فەتق)یشی هەبوو. سەید فەرمووی ئەو سک ژان کردنەی ڕەنگبێ زیاتری لەبەر «وەتەبا»کە بێ. وتی: منیش وتم ئاخۆ جەنابی سەید، ئەو وەتەبایە لە کام لای بێت؟ ئەویش وتی: «چووزانم حەسەن بەگ خۆ دەستم بە گونیەوە نییە».