دیسان هەر ئەو بۆی گێڕامەوە وتی هەر لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  414 بینین

دیسان هەر ئەو بۆی گێڕامەوە وتی:

هەر لە بەغدا لە جێگایەکی زۆر جەنجاڵ دەرچووین. دەستەیەک لە دزەییەکانیش هەر لەو شوێنە دەرچوون و ڕوویان کردە ئێمە، وتیان: پەکوو لەو قەرەباڵغەی! سەگ ساحێبی خۆی ناناسێتەوە. خێرا سەمەد وتی: «ئەی کوو ئێوە ئێمەتان ناسییەوە؟»