ئەحە سەرزل هەبوو (هەر لە ڕاستیشدا سەری...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  463 بینین

ئەحە سەرزل هەبوو، (هەر لە ڕاستیشدا سەری زل بوو) ئەچێتە بازاڕی کڵاو فرۆشەکان لە سولەیمانی و ئەچێتە بەر دوکانی کابرایەک، لەوێدا کڵاوێکی بە ئەندازەی سەری خۆی بە هەر جۆر بێ دەست ئەکەوێ، بەڵام لە نرخەکەیا لەگەڵ کابرای دوکاندار ڕێ ناکەوێ، کابرا پێی ئەڵێ: برام مەڕۆ کڵاوێکی وا زلت لەم بازاڕەدا دەست ناکەوێ. ئەحەش ئەڵێ: «برام ڕاست ئەکەی، بڵام تۆیش بمدەرێ، چونکە پیاوێکی تری وا سەرزلت لەم بازاڕەدا دەست ناکەوێ».