لە کوردستانی ئێرانا بە تایبەتی تا دواییه...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  400 بینین

لە کوردستانی ئێرانا بە تایبەتی تا دواییهاتنی جەنگی گەورەی یەکەم (١٩١٤-١٩١٨) دەرامەتی میری لە وڵاتا بەو جۆرە بوو، کە هەر بەگ وە یا ئاغا و یا خانێک کە وا خاوەن گوند و دێهات بوون دوای ئەوە کە حاسڵات هەڵئەگیرا ئەو مالکە ئەچووە ئەو شارە کە گوندەکانی ئەو سەر بەوێبوون لەگەڵ حوکومەتی ئەو شارەدا (کە سەر بە شا بوو) ڕێئەکەوت ساڵی ئەوەندە پوڵ بدا بە میری. ئەمەی پێ ئەوترا «ماڵیات» ئەمجا ئەو ماڵکە بێجگە لە حەقی مڵکانەی خۆی ئەو پارە لە مسکینەکان کۆ ئەکردەوە و ئەیدا بە حوکومەت. ئیتر دەرامەتی حکومەت ئەم سوچەوە بریتی بوو لەوە.

وەکوو دەر ئەکەوێ ئەم ڕەوشتە هی سەردەمی کۆنی حکومەتەکانی فارس بوو مابووەوە، وە یا هی سەردەمی سەدەی چوارەمی هیجری بوو بە چاو حوکوماتی ئیسلامییەوە.