لەو موکریانە پیاوێک هەبوو قەرەنی ناو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  641 بینین

لەو موکریانە پیاوێک هەبوو «قەرەنی» ناو بوو، جوتێ «گا»ی هەبوو، جوتی پێ ئەکردن، لەسەر ئەم گایانەش گەلێ قەرزار مابووەوە، چونکە قەرزی بەسەرەوە کردبوون، بۆ وەختی حاسڵات. ڕۆژێک لە کاتی وەرد بڕیندا گایەکان مانیان گرت و خۆیان دا بە زەویدا. هەرچەند کابرا لێی دان و هاواری کرد بە سەریانا، هیچ کەڵکی نەبوو، ئەو مانە گرتیان هەر گرتنیان. لە ئاخرا کابرا وەڕس بوو، چوو لە تەنیشتیانەوە ڕاکشا و نوست وتی: «گا بازە و گا زەردە! ئەوا منیش هاتم لە تەنیشت ئێوەوە ڕاکشام، بزانین خاوەن قەرز بێت کاممان ئەبات؟»