کۆڕ کە گەرم بوو لە هەموو جۆرە قسەیەک ئەک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  874 بینین

کۆڕ کە گەرم بوو لە هەموو جۆرە قسەیەک ئەکرێ، لە ئیبراهیم ئەحمەدم پرسی: «لە باری ژیان و گوزەرانەوە تۆ و شای حیجاز چ جیاییەک هەیە لە بەینتانا؟» هەندێک ڕاما و پاشان وتی: «جیاییەکمان ئەوەیە ئەو گیرفانی قاسەکەیەتی، من قاسەکەم گیرفانمە».