جارێک پیاوێک لە سولەیمانی ئەچێتە بەر دەر...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  604 بینین

جارێک پیاوێک لە سولەیمانی ئەچێتە بەر دەرگای ماڵی شێخ بابە عەلی تەکیەیی. دەرگاکە داخراوە دەست ئەکا بە لێدانی، شێخ بابەعەلی لە ژوورەوە ئەبێ ئەڵێ: ئەوە کێیە؟ کابرا ئەڵێ: «منم». ئەویش ئەڵێ: «من ئەو کەسە ناناسم کە ناوی «منم»ە؛ بڕۆ خوات لەگەڵ».