جوولەکەیەک ئەچێتە بیجاڕ و ئەبێ بە پێنج...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  661 بینین

جوولەکەیەک ئەچێتە «بیجاڕ» و ئەبێ بە پێنج مەزەب، لە پاشا ئەچێتەوە سنە و لە سەر کۆڵانەکان دەست ئەکا بە دەرۆزە کردن و ئەڵێ: مەردمگەل، نەوموسڵمانم شتێکم بدەنی. کابرایەکی سنەیی لێی ئەپرسێ: چی بوویت و بوویت بە چی؟ ئەڵێ جوولەکە بووم و بووم بە پێنج مەزەو. کابرای سنەییش ئەڵێ: «هەی لەم گوو بە گووە تۆ کردگتە، گوو وە ڕیش باوک ئەو کەسە شاییکت پێ بدا».