هەر ئەو گێڕایەوە وتی جەمیل ئاغای بەحرکە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  774 بینین

هەر ئەو گێڕایەوە وتی: جەمیل ئاغای بەحرکە و مەجید ئاغای «دێرێ» هەردووکیان برا بوون و لە عەشیرەتی گەردی بوون. گوندێکی زۆریان هەبوو. جەمیل ئاغا دەستی بەسەر هەموویانا داگرتبوو، سەرباری ئەمە بە تەما بوو «دێرێ» ش داگیر بکا، لەو گوندانەش کە هەیبوو یەکێکیان «هەرشووم» بوو، ئەم قسەیەش بڵاو ببۆوە کە ئەیەوێ «دێرێ»ش داگیر بکا. چونکە هەموو جار ئەیوت:

ئەگەر خودا بدا دەمێ
دێرێش دەخەمە سەر هەشەمێ

مەجید ئاغاش ئەیوت:

ئەگەر خوداش نەدا دەمێ
سەد کێر بە دێرێ و دوسەد بە هەشەمێ.