بابە شێخی شێخ عومەری بالیسان بۆی گێڕامەو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  798 بینین

بابە شێخی شێخ عومەری بالیسان بۆی گێڕامەوە وتی: لە سەردەم حەمە پاشای ڕەواندزدا ئاغایەک لە دەوروبەری «وەڵاش» هەبوو، تۆزێ سەری لە گەورەیی ئەخورا. لە گەڵ ئەوەشا هەر لە ژێر قەڵەمڕەوی پاشای کۆرەدا بوو.

پاشا پیاوێکی ناردە سەری بۆ دەیەک و مەکات، ئاغاکە دەماری گەورەیی دەستی کرد بە جووڵە جووڵ لە لەشیا و پیاوەکەی دەرکرد و هیچی نەدایە. ئەم ئاغایە گردێک لە تەنیشت قەڵاتەکەی بوو، پاشای کۆرەش جۆگە ئاوێک لەبەر قەڵاتەکەیا بوو. کابرا چۆوە و کارەساتەکەی بۆ میر گێڕایەوە، میر تێکچوو، ئەمجا کابرا وتی:

ئەگەر میر خورتە تخوب گردە
ئەگەر میر زڕاوە تخوب ئاوە