بڵا فرمێسکی خوێنین بۆ نەڕێژێ بیلبیلەی چاوم
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
1 خولەک
832 بینین
بڵا فرمێسکی خوێنین بۆ نەڕێژێ بیلبیلەی چاوم
بە حەرفی ناڵە بۆ نەپژێ زمانی لاڵ و گیراوم
نەمامی عەیشەکەم نێژرا، خەفەت گۆپکە و چرۆی دەر کرد
سەراپا تەرزی غەم ئاڵایە گیانی هەڵکڕووزاوم
دەسا ئەی میرزا مەهدیناوی تایبەتی زەمان، ئەی کاشیی نادر
کە بۆ نادیدە خەتتاتێکی چەشنی ئێوە داماوم
لە کێلی قەبرەکەی تەئریخی کۆچی کاکە «ئیبراهیم»
بنووسن: «شێخ برایم ڕۆ» بە خوێناوی گەشی چاوم