لەسەردەمی خۆیا کاروان بە قافڵە بوو جوول...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 2 خولەک  641 بینین

لەسەردەمی خۆیا کاروان بە قافڵە بوو. جوولەکەیەکی بازگان هەبوو موسڵمان بووبوو، ئەمجا حەجێکیشی کردبوو، بوو بووو بە پیاوێکی تەواو. ڕۆژێک بارخانەبار ئەکا و ئەچێ بۆ تەورێز. لەو دەشتی مەرگەوەڕەدا تووشی کوڕە کەچەڵێک ئەبێ کەڵەشێرێکی ئاڵتوونی پێ ئەبێ. دڵی لە کەڵەشێرەکە ئەچێ و ئەڵێ ئەمە بۆ سەر بارخانەکەم شتێکی زۆر باشەو بەمەوە ئەوەندەیتر ناو دەرئەکەم. لێی ئەپرسێ نایفرۆشی؟ کوڕە کەچەڵ ئەڵێ: بەڵێ. ئەڵێ بەچەند؟ ئەڵێ: ئەیدەم بە گانێک. حاجی جووە ئەڵێ کوڕەکەچەڵ پیاوی چاک بە ئەمە قسەیە تۆ ئەیکەی؟ کەچەڵە ئەڵێ: هەر ئەوەیە. حاجی جووە نەیتوانی کەڵەشێر لە دڵی خۆی دەرکا وتی ئێستە لەم دەشتەدا کێ پێی ئەزانێ دانەیەکی ئەدەمێ و کەڵەشێرەکەی لە دەست دەردێنم. ئەڵێ: باشە، بڵێم چی کوڕەکەچەڵ وەرە با بچێنە ئەو قەراخ ڕێگەیەوە. کوڕە کەچەڵ چوو و پێوەنیشت، بەڵام هەر لێ نەبووەوە. جووە وتی: کوڕە کەچەڵ خێراکە چیت کرد؟ خەڵکوخوامان بەسەرادێت حەیامان ئەچێ. کوڕەکەچەڵ وتی: «جەناب حاجی جووە خەیاڵە کردووتە! من ئیمڕۆ تێم خستووە سبەینێ ئەخووسێ دوو سبەی ئاوم دێتەوە، سێ سبەی دەری دێنم». جووە وتی کوڕەکەچەڵە وازم لێ بێنە گانی خۆتت کرد و بڕۆ کەڵەشێری تۆم ناوێ.